بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە دیداری لەگەڵ «عادڵ کەریم» وەزیری کارەبای عێراق لە بارەی پەیوەندی و ھاوکارییەکانی تاران_بەغدا لە بواری جۆربەجۆردا بیروڕایان گۆڕییەوە.
ھەردووک لا لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھاوبەشی و پەیوەندییە قوڵەکانی ئێران و عێراق لە بواری جۆربەجۆردادا لە سەر ھێزمەند کران و پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی تاران و بەغدا جەختیان کرد.
لە دیدارەکەدا وەزیری کارەبای عێراق ئاماژەی کردە سەردانی ئەم دواییەی بۆ تاران و وێڕای بانگێشتنی «عەلی ئەکبەر میحرابیان» ھاوتای ئێرانیی خۆی، ئامادەیی بەغدای بۆ پێشوازی و میوانداری کردنی وەزیری وزەی ئێران ڕاگەیاند.
جێگای ئاماژەیە کە لە ئێستادا یەک لە سێی وزەی پێویستی عێراق لە ڕێگای ھاوردەی کارەبا. کاز لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دابین دەکرێت.
342/